26ی گەلاوێژ وەبیرهێنەری گەڕانەوەی پڕ لە شانازی دیلە سەرفرازەکان بۆ باوەشی نیشتمانە کە پاش چەند ساڵ ئازار و ئەشکەنجەی ڕژیمی بەعس، لەو ستەمە ڕزگار بوون.

ئاژانسی هەواڵی مێهر بەشی فەرهەنگ؛ 31 ساڵ لە گەڕانەوەی پڕ لە شانازی دیلە سەرفرازەکان بۆ نیشتمان تێپەڕیوە. ئەو کەسانەی کە لە تەمەنی لاوی و تازەلاویدا خۆبەخشانە چوونە بەرەکانی شەڕ و بەرگرییان لە خاک و نیشتمان کرد.

26ی گەلاوێژ یەکەمین گرووپی ئەم هێزانە لە بەندیخانەکانی ڕژیمی بەعس ڕزگار بوون و لە ڕێگای سنووری خوسرەوییەوە گەڕانەوە بۆ ئێران. ئەم سنوورە بە بۆنەی گەڕانەوەی ئەم هێزە سەربەرزانە لەم ڕۆژەدا ببووە شوێنی جێژنێکی نەتەوەیی و هەڵپەڕکێ و شایی.

ئەم کاتە مێژووییە لە کرماشان و بە پێشوازی هەزاران کەس لە هاوینی ساڵی 1369 ڕووی دا و لە ڕۆژژمێرەکاندا تۆمار کرا.

بێگومان بەشێک لە مێژووی پڕ لە شانازی کۆماری ئیسلامی ئێران، گێڕانەوەی خۆڕاگری و لەخۆبوردویی ئەو کەسانەیە و هەر بەم بۆنەوە دەکرێ ئەم ڕۆژە وەکوو ڕۆژی نەتەوەیی ئازادەیی و بەرخۆدانی لاوانی ئێران ناوزەد بکرێت.

ڕێبەری مەزنی شۆڕش سەبارەت بەم ڕوداوە مێژووییە دەڵێت: گەڕانەوەی سەرکەوتووانەی دیلەکان بۆ نیشتمان هێمای بڕوابەخۆ بوون و بەرخۆدان و بە ئاکام گەیشتنی هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ئارمانجەکانی ئیسلام و شۆڕش و دژایەتی لە گەڵ دوژمنان بوو و پاش تیپەڕ بوونی چەند ساڵ، هێشتا ئەم ڕۆژە بۆ خەڵکی ئێران وەبیرهێنەرەوەی ڕووداوێکی خۆشە. دیلیی ئێمە بابەتێکی دیکەیە کە بەختەوەرانە میلەتی ئێران بە سەبووری و سەرفرازییەوە ئەو ڕۆژانەیان تێپەڕاند و بە شانازییەوە گەڕانەوە باوەشی نیشتمان.