هاوکات لەگەڵ حەوتەمین ڕۆژ لە ڕۆژانی ماتەمینی ئیمام حسێن و بە فەرمانی دادستێنی گشتی و شۆڕشی ناوەندی کوردستان، 10 زیندانی لە زیندانی سنە ئازاد کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی دووشەممە و لە حەوتەمین ڕۆژ لە مانگی موحەڕەم، محەمەد جەباری دادستێنی گشتی و شۆڕشی ناوەندی کوردستان و موردا فەتحی بەرپرسی گشتی زیندانەکانی پارێزگا سەردانی زیندانی ناوەندی سنەی کرد.

دادستێنی ناوەندی پارێزگا دوای بیستنی کێشە و داخوازیی زیندانیان ڕایگەیاند: بە پێی ئەوەی کە 10 زیندانی دۆخی یاسایی بۆ ئازاد بوونیان هەبوو، جگە لە فەرمانی ئازادی ئەوان، فەرمان بۆ ئاسانکاری لە دۆسیەی دادوەری زیندانیانی دیکەش دەرکرا.