شەشەمین خولی کێبڕکێیەکانی مەلەوانی 2021 بە میوانداری هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بە ئامادە بوونی ئەرتەشەکانی جیهان لە شاری کۆنارەک بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاروانی هێزی دەریایی سوپای وڵاتانی جیهان بۆ بەشداری لە شەشەمین خولی کێبڕکێیەکانی مەلەوانی قووڵ کە لەلایەن هێزی دەریایی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە میوانداری دەکرێت، گەییشتنە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران.

ئەو کێبڕکێیانە لە ڕێکەوتی 31 ی گەلاوێژ هەتا 11 ی پووشپەڕ بە بەشداری 100 وەرزشوان لە شەش وڵاتی جیهانەوە لە شاری کۆنارەک لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بەڕێوە دەچێت کە وڵاتی ئێران ئەمە بۆ جاری سێهەمە کە دەبێتە میوانداری ئەو کێبڕکێیانە.

هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە ساڵەکانی 2016 و 2017 لە ڕووسیا توانی پلەی دووهەم و لە ساڵی 2019 توانی پلەی یەکەمی کێبڕکێی مەلەوانی قووڵی ئەرتەشەکانی جیهان دەست بخات.