جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی لە پەرلەمانی هەرێم وتی کە دوای بەڕێوە چوونی چاکسازییەکان لە مووچەی پۆستە باڵاکانی هەرێم، زیاتر لە دوو ملیار دینار گەڕێندراوەتەوە سەر خەزێنەری دەوڵەت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید هەرکی ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێنی کوردستان لە چوارچێوەی بەڕێوەبردنی چاکسازی بنەڕەتی و دابەزینی تێچووەکانی حکومەت، کومیتەیەکی تایبەتی بۆ تاوتێ کردنی مووچەی ئەو کەسانەی کە لە پۆستی باڵا خانەنشین بوون و ڕێژەیەکی بەربڵاو مووچە وەردەگرن، پێک هاتووە.

ناوبراو جەختی کرد کە لە رێگای پێداچوونەوە لە مووچەکان و بچڕانی مووجە نایاساییەکان زیاتر لە دوو ملیار لە تێچووەکان حکومەت کەم بووەتەوە و ئەو برە پارە بۆ خەزێنەی حکومەت گەڕێندراوەتەوە.