بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شۆرای ئیسلامی و شارەوانی مەهاباد لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: خەڵکی هەر شارێک یەکێک لە شانازییەکانی خۆیان پێشینەی مێژوویی خاکەکەیان دەزانن، سەرەڕای ئەوە کەسانێکی نەزان و بێ سەرەنج بە شوناسی فەرهەنگی لە هەوڵێکدا، پەیکەرەی مامۆستا هەژاریان ئاگرتێبەردا کە ئەو هەوڵە خۆی نیشانی نەزانی و پشت کردن بە مێژووی فەرهەنگی و شوناسی شار و ناوچەکەیە.
عەزیز عەزیز نەژاد سەرپەرشتی شارەوانی مەهاباد بە جەخت لەسەر ڕێزی بێ بڕوانەوە لە پلە و پێگەی ئەو مامۆستا پایەبەرزە، هەر لە یەکەم کاتژمێری ئەو ڕووداوە نەگوجاوەوە هەوڵی نەهێشتنی نیشانەکانی ئەو ڕووداوەیان لەسەر پەیکەرەکە دەستپێکرد و وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵی شۆرای دابین و خەڵک بۆ شوێنگیری بابەتەکە، خوازیاری ناسینەوە و سزادانی تێکدەرانی ئاسایشی گشتین.
ناوبراو درێژەی دا: لە ئەو هەڵمەتەدا کاری ڕەنگ کردنەوە و نۆژەن کردنەوەی دووبارەی پەیکەرەکە کە بەهۆی ئاگرەکە ڕەش و لاواز بووبووەوە، ئەنجام درا و قۆناغەکانی هونەرکاری ئەو پەیکەرە لەلایەن کارناسانی ئەو بوارەوە خەریکە ئەنجام دەدرێت.