قاڵیباف بە ئاماژە بە وێنەی پڕ لە سووکایەتی باڵوێزەکانی ڕووسیا و بریتانیا وتی: هەر دوو باڵوێزەکە ئەبێ بە شیوەی فەرمی بۆ ئەو بابەتە داوای لێبوردن بکەن ئەگینا لە ڕێگای دیپلۆماتیکەوە هەوڵ دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی چوارشەممە شەو 20 ی گەلاوێژ بە کاردانەوە بە وێنە بڵاو کراو لەلایەن باڵوێزەکانی ڕووسیا و بریتانیاوە نووسی: ئەو هەوڵە دوور لە ئەدەبی دیپلۆماتیک و نالەبارەی باڵوێزەکای دوو وڵاتی ڕووسیا و بریتانیا ئەبێ خێرا لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوەوە شوێنگیری بکرێت.

ناوبراو وتیشی: هەر دوو باڵوێزەکە ئەبێ بەپەلە بە شیوەی فەرمی بە بۆنەی ئەو کارەوە داوای لێبوردن بکەن ئەگینا لە ڕێگای دیپلۆماتیکەوە هەوڵی پتەو دەدەین.