لیستی وەزیرە پێشنیارکراوەکانی دەوڵەتی سێزدەهەم پێشکەشی مەجلیس کرا کە تێیدا کوردستانییەک وەکوو وەزیری کار پێشنیار کراوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتوڵا عەبدولمەلیکی وەزیری پێشنیارکراوی ڕەییسی بۆ وەزارەتی کار خەڵکی شاری قوروەیە و ئێستا جێگری کاری کۆمیتەی ئیمدادە و ساڵانی پێشوو چەند گەڵاڵەی گرینگی بۆ کاروپیشەی ئەو خەڵکەی لە لایەن کۆمیتەی ئیمدادوە پشتیوانی دەکرێن، پێشکەش کردووە.

عەبدولمەلیکی لە دایک بووی ساڵی ١٣٦٠ە و ئێستا ئەندامی لێژنەی زانستی زانکۆی ئیمام سادقە. ناوبراو خاوەن بڕوانامەی دوکتورای ئابووری لە زانکۆی ئەسفەهانە.