خەڕاتی گەنجی سنەیی توانی بچووکترین شەترەنجی جیهان چێ بکات و لە ئەو بوارەدا ڕێکۆردی جیهانیی بشکێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڕاتێکی گەنجی سنەیی بە ناوی موختار ئەحمەدی کە 30 ساڵیەتی و 14 ساڵ لە تەمەنی خەریکی کاری جوانکاری خەڕاتی بووە، توانیویەتی بچووکترین شەترەنجی جیهان چێ بکات و ئێستاش مەبەستیەتی گەورەترین شەترەنجی چێوی جیهان چێ بکات.

ناوبراو سەبارەت بە ئەو ڕێکۆردشکێنییە دەڵێت: ساڵی 92 بوو کە ئایدیای چێ کردنی بچووکترین شتەرەنجی جیهان لە مێشکم دای کە لە ئەنجامدا توانیم بە هەوڵێکی دوو مانگە ئەو ئایدیا کردەیی بکەمەوە.

موختاری ئەحمەدی وتی: بۆ بەرهەمهێنانی ئەو بەرهەمە لە چێوی هەرمێی سپی و سوور کەڵکم وەرگرت بەرزایی بەرزترین مۆرەی 14 میلیمەترە و بچووکترنیشی 5 میلیمەترە و ناوقەدی مۆرەکانیش 3 میلیمەترە و هەر هەموویان بە دەست چێ کراون.

ئەو خەڕاتە پڕ لە وزە سنەییە بەتەمایە ڕێکۆردی گەورەترین شەترەنجی جیهان کە لە دەستی کەسێکی ئەمریکییە، بشکێنێت.

خەڕاتی هەم وەکوو هونەرێک و هەم وەکوو پیشەیەک تەمەنێکی 300 ساڵەیی هەیە.