بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام غوڵامحسێن موحسینی ئێژەیی وێڕای ئاماژە بەوەی کە ژمارەیەک لە ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ وڵات بەڵام لە ڕووبەڕوو بوونەوەی دەزگا داد دەترسن، وتی: هیچ لەمپەرێک بۆ گەڕانەوەی ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات نییە.
ئەو وتیشی: کەسانێک لە دەرەوەی وڵاتن کە ماڵ و سامانەکانیان لێرەدا خاوەنی نییە و هەندێ کەسی بەرژەوەندیخواز لە گەڕانەوەیان دەترسێنن بەڵام گەر ئەو کەسانە بگەڕێنەوە و لە سەر کێشەکانیان لێکۆڵینەوە بکرێت، هەموو شتێک ڕوون دەبێتەوە.
ئێژەیی درێژەی بە وتەکانی دا و وتیشی: کەسانێک هەن کە دەترسن بگەڕێنەوە و قۆڵبەست بکرێن و تاوانەکانیان لێک نەدرێتەوە بەڵام ڕایدەگەینین ئەو کەسانە دەتوانن بە هاواهەنگی دەزگای داد و بێ کێشە بگەڕێنەوە بۆ وڵات.
سەرۆکی دەزگای داد هەر لەم بارەوە بە دادستانەکان و سەرۆکی دادگەکانی ڕاگەیاند کە پێویست نییە ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە نێو وڵات قۆڵبەس بکرێن.