بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو بە وتنی ئەوەی کە ئاسایشی کەناوی فارس هێڵی سووری ئێرانە، وتی: ئێمە هەوڵ دەدەین ئاسایشی ئەو ڕێگا ئاوییە لە نائەمنی وڵاتگەلێک وەکوو بریتانیا بپارێزین.
ناوبراو درێژەی دا: ئەو سیناریۆیانەی کە ئیسرائیل دژی وڵاتانی دیکە چێی دەکات باس لە مافی دژە نێودەوڵەتی ئەوانە.
سەفەری وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ تاران
ناوبراو لە وەڵامی هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە هەندێک دەنگۆ سەبارەت بە سەفەری وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ تاران لە ڕۆژانی داهاتوو و بانگهێشطی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەک بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمارەکانی تورکیا، عێراق و وەلیعەهدی عەرەبستان، وتی: سەفەری وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ تاران لە بەرنامەماندایە بەڵام قسە کردنی لە سەر ئەو گومانەگەلە هێشتا زووە. دوای وەرگرتنی پەیامەکە، لە ئەو بارەوە بڕیار دەدەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە درێژەی دا: ئێران بەردەوام ئامادەی گفتوگۆ ناوچەییەکان بووە و هەموو هەوڵی خۆی داوە کە وڵاتانی دیکەش بەرەو دانوستانی ناوچەیی هان بدات.
خەتیب زادە وتیشی: بەدڵنیاییەو عێراقی دەتوانێت ڕۆڵی گرینگ لە ئەم نێوانەدا بگێڕێت.