ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەزد یەکێک لە شارە مێژووییەکانی ئێرانە کە بە شاری بادگیر، بووکی بیابان، دارلوعیلم و شاری باسیکڵ بەناوبانگە و وەکوو یەکەم شاری خشتی جیهان و دووهەم شاری مێژووی جیهان ناسراوە.
بەناوبانگترین شوێنە گەشتیاری و مێژووییەکان یەزد لە خوارەوە دێن:
مزگەوتی گشتی یەزد
مزگەوتی گشتی یەزد یەکێک لە شاکارە مێژووییەکانی ئێرانە کە لە هەر گۆشەیەکیەوە، یادگارێک لە سەردەمە جیاوازەکان دەبینرێت و لە نزیک بە 100 ساڵ و لە سێ سەردەمی ساسانیان، سەردەمی ناسراو بە ئازدرییەکان، ئێڵخانیەکان و تەیموورییەکان، چێ کراوە.
ئاتەشگای یەزد
ئاتەشگا ناوی شوێنە پیرۆزەکانی زەرتەشتییەکانە کە تێیدا ئاگر پێگەیەکی تایبەتی هەیە.
ئاگرگەی یەزد یەکێک لە ئەو شوێنە پیرۆزانەیە کە لە سەردەمی پاڵەوی یەکەم چێ کراوە کە بە ناوی ئاگرگەی وەرهۆرامیش دەناسرێت.
باخی دەوڵەت ئاوا
باخی دەوڵەت ئاوای یەزد یەکێک لە 9 باخی ئێرانییەکە کە لە میراتی جیهانیدا تۆمار کراوە و بەرزترین بادگیری جیهانیشی تێدایە و لە بواری نێژیارڤانییەوە زۆر بەنرخە.
یەکێک لە جوانرین بینا حکومەتی و مێژوویەکانی یەزد لە ئەو باخەیە.
کۆماڵی مەیدانی ئەمیر چەخماق
گۆڕەپانی ئەمیر چەخماق گرینگتریم مەیدانی یەزدە. کۆماڵی ئەمیر چەخماقی یەزد بریتییە لە بازاڕ، تەکیە، مزگەوت و دوو هومارئاو کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی تەیموورییەکان.
ماڵی لارییەکان
ماڵی لارییەکان و بادگیرەکان هی سەردەمی قاجاڕییەکانە و لە یەزد، گەڕەکی فەهادان، لای دەستی عیمارەتی کڵاو فەرەنگی هەڵکەوتووە.
ئەو ئاسەوارە کە تۆماری نەتەوەیی کراوە، بریتیە لە شەش خانوو بە کە نەژیارڤانییەکەی تایبەت بە خانووی بیابانی.
مۆزەخانەی ئاوی یەزد
مۆزەخانەی ئاوی یەزد لە یەکێک لە خانووە کۆنەکانی یەزد دانراوە و گەشتیاران دەتوانن بە چوون بۆ ئەوێ مێژووی چەند هەزار ساڵی ئاو لە ئەو شارە مێژووییە ببینن.
زیاتر لە 200 کەلوپەلی مێژوویی لە کۆی ئامیری هەڵکۆڵینی قەنات یان بەڵگەی قەناتە سەرەکییەکانی یەزد لە ئەو مۆزەخانە دەبینرێت.
قوتابخانەی زیاییە یان زیندانی ئەسکەندەر
قوتابخانەی زیاییە کە بە زیندانی ئەسکەندەریش بەناوبانگە یەکێک لە ئاسەوارە مێژووییەکانی یەزدە. ئەو بینا مێژووییە وەکوو گەنجێکی بەنرخ بێژەری شارستانیەت، شوناس، مێژوو و فەرهەنگی ئێران و خەڵکی ئەو وڵاتەیە.
هومارئاوی شەش بادگیری
هومارئاوی شەش بادگیری جوانترین هومارئاوی یەزد ناسراوە کە بەهۆی هەبوونی شەش بادگیر، تێیدا بە ئەو ناوە ناسراوە و مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قاجاڕیە.
ئەو هومارئاوە جوانە 55 پلیکانی هەیە. دەرکە چوونە ژوورەوەی لە لای باشووری جێی گرتووە و لە نێوان پلکانەکانی 25 و 26، لە سەرەوە هەشتییەک کە بە خشت فەرش کراوە جێی گرتووە.
عیمارەتی کۆشکی ئاوێنە یان مۆزەخانەی ئاوێنە و ڕووناکایی
یەکێکی تر لە عیماەتەکانی شاری یەزد بە ناوی کۆشکی ئاوێنە ناسراوە کە لە ساڵی 1320 بە شێوەی میوانخانەی تایبەت چێ کراوە لە ساڵی 1377 ەوە کراوەتە مۆزەخانە.
ماڵی تارانییەکان
یەکێکی دیکە شوێنە گەشتییارییەکانی شاری یەزد ماڵی تارانییەکانە کە هی گازرگانێکی ئێرانییە. بنەماڵەیەکی تارانی نزیک بە 250 ساڵ پێش لە ئەو خانووە ژیانیان دەکرد و لە بازرگانەکانی فەرشی یەزد بوون.
جوانیی ئەو ماڵە تا ڕادەیەکە کە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ وەکوو کونسوڵخانەی ئابووری هەندێک وڵاتانی ئەورووپی بەکار دەهێنرا.
ئەو خانووە ئەمڕۆکە وەکوو یەکەم هۆتێک مۆزەی ئێران لە یەزد یەکێک لە شوێنە گەشتییارییەکانی شاری یەزد دێتە ئەژمار.
بازاڕ و حەمامی خان
حەمامی خانی یەزد یەکێک لە سەدان حەمامی کۆنی ئیرانییە کە ئێستا وەکوو ڕێستۆرانت کەڵکی لێوەردەگرن.
کاتی چێ کرانی ئەو کۆماڵە لە شاری یەزد دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ناسرەدین شا و بازاڕی خان وەکوو درێژترین و پانترین بازاڕەکانی شاری یەزد دەناسرێت و لە خشت و گڵ چێ کراوە.
سەهۆڵدانی خشتی مەیبۆد
سەهۆڵدانی خشتی شار مەیبۆد بینایەکی کۆنی تایبەتی هێشتنەوە و چێ کرانی سەهۆڵ بووە کە لە شاری مەیبۆد لە 50 کیلۆمەتری شاری یەزد و لە پاڵ چەند بیانی مێژوویی وەکوو ڕوباتی شاعەباسی جێی گرتووە و لە جۆری سەهۆڵدانی گومەزدارە و گەورەترین سەهۆڵدانی یەزدە.
لە شوێنە مێژوویی و گەشتیارییەکانی دیکەی یەزد دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر مزگەوتی گشتی فەهرۆج، کۆماڵی مێژووی ئاغەزادەی ئەبەرکوو، ئاسیاوی ئاوی ئەشکەزەر، هو،ارئاوی ڕوستەم گیو، ئەشکەوتی سەرەنج ڕاکێشی یەزدان، قەڵای سەریەزد و ... .