سەرۆک کۆماری ئێران وتی: زایۆنییەکان دۆستی گەلانی ناوچەکە نین و بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان بەدوای لاواز کردنەوەی دەفرایەتی جیهانی ئیسلامن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی لە دیداری نێردەی تایبەتی ئیمارات بە ئاماژە بە ورەی جیدی ئیمارات بۆ قووڵ و پتەو کردنەوەی پێوەندی هەمە لایەنە لەگەڵ ئێران لە بواری جیاواز بەتایبەتی ئابووری و بازرگانی وتی: بۆ خێرا کردنەوەی ڕەوتی گەشەی پێوەندی، پێویستە ڕێکاری هاوبەش پێک بێت تا تا بەستێن و ڕێکاری پتەو کردنەوەی پێوەندییەکان و هاوکاری هەمەلایەنە لە بوارە جیاوازەکان بەڕێوە بچێت.

ڕەئیسی لە درێژەدا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێران دۆستێکی ڕاستەقینە و ڕاستبێژ بۆ ئیمارات و وڵاتانی دیکەی ناوچەکەیە، ڕایگەیاند: گەلی ئیماراتمان خۆس ئەوێ و پێوەندی نزیکی دوو دەوڵەتەکە دەتوانیت بەستێن بۆ پێوەندی برایانە و هاوکاری نزیکتر لە نێوان دوو نەتەوە دروست بکات.

ڕەییسی پاڵپشتی کردنی خەڵکی فەلەستینی وەکوو نموونەیەک لە دۆستایەتی ڕاستەقینەی خەڵکی ئێران یادی کرد و وتی: سەرەڕای هەموو گوشار و سنوورەکان ئەرکی ئایینی و مرۆیی خۆمان لە بەرانبەر خەڵکی فەلەستین جێبەجێ دەکەینو چاوەڕوانیمان هەیە وڵاتانی موسڵمان و عەرەبیش لە ئەو بوارە هەنگاو هەڵبهێنن و ئەگەر وابێت دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل نامێنێت.