سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەرانی کوردستان لە ددار لە گەڵ نچیرڤان بارزای داکۆکی کردە سەر گەشەی پێوەندییەکان و هاوکاری دیپلۆماتیکی دوو لایەنە.

بە پێی هەواڵی مێهر، موحسین فەتحی وێڕای ئاماژە بە هاوبەشییە مێژوویی و فەرهەنگییەکانی ئێران و عێراق، داکۆکی کرد: ئەم هاوبەشییانە دەبێ لە ژیانی خەڵکدا کاریگەر بن بۆیە پێویستە پێوەندی دوو لایەنە گەشە بدرێت.

ئەو هەروەها داوای گەشەی ژێرخانەکان بۆ پێوەندی هاوبەشی ئابووری نێوان دوو وڵات کرد و ڕایگەیاند: بازاڕچە هاوبەشەکان و خاڵە هاوبەشە مێژووییەکان دەبێ ببێتە هۆی سەرمایە دانان، زۆربوونەوەی ئوڵوگۆڕی ئابووری، فەرهەنگی و سیاسی و هەروەها ژیانی باشتر بۆ خەڵک.

فەتحی وێڕای ئاماژە بە تۆماری هەورامان لە یۆنێسکۆ، داکۆکی کرد: بەرپرسان و خەڵکی ئێران و عێراق دەبێ لەم دەفرایەتییە بۆ گەشەی گەشتیاری کەڵک وەربگرن.

ناوبراو باسی ڕێککەوتننامەی نێوان وەزارەتی کاری ئێران و هەرێمی کرد و وتیشی: بە گەشەی پێوەندی ئابووری نێوان دوو وڵات، کار و سەرمایەدانان زۆرتر و کۆڵبەری کەمتر دەبێتەوە.

شیاوی ئاماژەیە بارزانی بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕيسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێرا سەردانی تارانی کردووە.