وتەدانی محەمەدباقر قاڵیباف سەرۆکی شۆرای ئیسلامی ئێران لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێران دەستی پێ کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەدباقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەید ئیبراهیم رەییسی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێمە چووینەتە ناو قۆناغێکی نوێی بەڕێوەبەرایەتی لە ئێران. خەڵک بە هەڵبژاردنی خۆیان ئەم دەرفەتەیان بە ئێمە دا کە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک نیشان بدەین بەڕێوەبەرایەتی جیهادی ڕێگا چارەی هەموو کێشە مادی و مەعنەوییەکانی کۆمەڵگایە.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە ئەم قۆناغە بۆ وڵات زۆر گرینگ و کاریگەرە، وتی: ئەمە قۆناغی وڵام دانەوە و کارامەی ئێمەیە و ئەرکی هەموومانە ئۆمێد و شادی لە کۆمەڵگا بخولقێنین و ئەمەش ڕوونی ئەم ئەرکە قورسە لە سەر ئەستۆی دەوڵەتە بەڵام هاوکاری و یەکدەنگی هێزەکانی دیکەش رۆڵی گرینگی هەیە.

قاڵیباف ڕوونی کردەوە: دەوڵەت و نوێنەران خەڵک ئەرکی خۆیان دەزانن کە لە هەموو دەفرایەتییەکان بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی کورت بۆ تێپەڕ بوون لە قەیران و کێشەکان کەڵک وەربگرین و ئەمەش بە بێ کارناسانی لێهاتووی دەوڵەتی و کۆمیسیۆنە پسپۆڕانەکان و هەروەها کۆمەڵگای زانکۆیی مومکین نابێت.

لە قۆناغی کارامەیی و وڵام دانەوەدا، مەودا گرتن لە خەڵک و داڵغەکانیان تاوانێکی نەبەخشراوە و خەڵک هەرگیز ئەمە لە ئێمە قبووڵ ناکەن بۆیە ئەرکی هەموومانە وریا بین و لە گەڵ هەموو شتە پەراوێزییەکان بەرەنگاری بکەین.