ماوەی یەک مانگە کە یەکە سایبرییەکانی مووساد بە گواستنەوەی جیهازاتی پێشکەوتوو بۆ ئەمارات، بەرنامەیان بۆ خراپەکاری لە هێڵی ئاسمانی و دەریایی لە ناوچەی خەلیج فارس و دەریای عەمان داڕشتووە.

بە پێی هەواڵی مێهر، دووبەرەکی لە نێوان وڵاتانی خەلیج فارس یەکەمین مەبەستی ئیسرائیل لەم بارەوە بوو. گواستنەوەی ناوەندی قەیران لە وڵاتە داگیرکراوەکان بۆ خەلیج فارس و دەریای عەمان و کەم کردنەوەی گوشاری سیاسی و هێمنایەتی بۆ حاکمانی ئەم ڕژیمە، مەبەستیتری ئەم قەیرانە بوو.

گەر پێویست بێت، زانیاری وردتر لە شوێنی سەقامگرتن، جیهازاتی فەننی و بەرنامەکانی ئەم تیمە ڕادەگەینرێت.

شیاوی ئاماژەیە دوێنێ چوار کەشتی نەوتهەڵگر بە ناوەکانی کوین ئیمانا، گۆڵدێن بریلێنت، جگ بووچا و ئایس بە شێوەی هاوکات ڕایانگەیاند کە کۆنترۆڵی شناوەرەکان لە دەستیاندا نەماوە.