ڕێوڕەسمی ڕاسپاردنی سەرۆک کۆماریی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە حسێنییەی ئیمام خومەینی، بە ئامادەبوونی رێبەری ئێران و بە بەشداری سەرۆکەکانی سێ دەسەڵاتەکە دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی ڕاسپاردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە حسێنییەی ئیمام خومەینی، بە ئامادەبوونی بوونی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران، سەرۆکەکانی سێ دەسەڵاتەکە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری و سەربازی دەستی پێکرد.

لە ئەو ڕێوڕەسمە، ڕاپۆرتێک لە ڕەوتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری پێشکەش دەکرێت. پاشان ئایەتوڵڵا محەمەدی گوڵپایگانی سەرۆکی نووسینگەی ڕێبەری، دەقی فەرمانی رێبەر بۆ دەستبەکاربوونی سەید ئیبراهیم رەئیسی لە پۆستی سەرۆک کۆماری دەخوێنێتەوە و پاشان ڕێبەریش نووسراوی دەقی فەرمانی دەست بەکاربوونەکە پێشکەشی سەرۆک کۆماری سێزدەیەم دەکات.

دوای وەرگرتنی فەرمانی دەست بەکاربوونەکەش، سەرۆک کۆمار لێداوان دەست پێدەکات و لە کۆتاییدا ئایەتوڵڵا خامنەیی قسە دەکات.