سەرچاوەیەکی بەرپرس لە لێژنەی هەماهەنگی بەرخۆدانی عێراق وتی: ئەگەری پێکدادان لەگەڵ ئەمریکییەکان هەر چرکە هەیە و واشنتۆن لە چوونە دەرەوە لە عێراق جیدی نییە. ئێمە دەسپێک و کۆتایی پێکدادانەکان دیاری دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکێک لە ئەندامانی عەسائیب ئەهلی حەق، جەختی کرد هیچ جۆرە ئاگربڕێک لە نێوان گرووپەکانی بەرخۆدان و ئەمریکا لە عێراق بوونی نییە و چالاکی سەربازی دژی ئەمریکا درێژەی هەیە.

سەعد سەعدی لە ئەندامانی باڵای عەسائیب ئەهلی حەق وەکوو یەکێک لە گرووپەکانی بەرخۆدان لە لێژنەی هەماهەنگی بەرخۆدان ڕایگەیاند: هەر جۆرە قسەیەک لەسەر ئاگربڕ لەگەڵ ئەمریکا هەڵەیە و ئەوەی کە لە ئەنجامەکانی خولی چوارەمی گفتوگۆکان بڵاو کراوەتەوە، گفتوگۆیەکی سەپێندراو لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکا بە سەر دەوڵەتی کازمییە و گرووپەکانی بەرخۆدان ئەنجامی ئەو گفتوگۆگەلە بە فەرمی ناناسێت چونکوو هەمووی درۆیە.

سەعدی زیادی کرد: گرووپەکانی بەرخۆدان بە هەموو توانی خۆیانەوە درێژە دەدەنە هێرش بۆ سەر بنکە ئەمریکییەکان و ناوەندەکانیان، چونکوو هیچ جۆرە ئاگربڕێک لە نێوان بەرخۆدان و داگیرکەران بوونی نییە.