بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵلا خامنەیی ئەمڕۆ چوارشەمە لە دوایین دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیرانی کابینەی دوازدەیەمی ئێران وتیان: هەر کارێکتان لە بەر ڕەزای خوا و بۆ ئاسایش و خۆشگوزەرانی خەڵک کردبێت بێ گومان لای خودا فەرامۆش نابێت و پاداشتان دەداتەوە.
وتیشیان: کارەکانی دەوڵەتی بەڕێز ڕۆحانی یەکسان نەبوو، لە هەندێ شوێندا لە ئاستی چاوەڕوان کراو دابوو بەڵام لە هەندێ شوێندا وا نەبووو.
ڕێبەری بە جەخت لە سەر ئەوەی کە دەرفەتی خزمەت بە خەڵک نیعمەتێکی گەورەیە و دەبێ قەدری بزانرێت، وتی: شوکوری ئەم نیعمەتە ئەوەیە کە هەموو تواناکان بۆ بەرەوپێش چوونی ئامانجەکانی شۆڕش بەکاربێت چونکوو ئێمە وڵاتێکی شۆڕشین و خەڵک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی شۆڕش فیداکارییان کردووە.
جەختیشیان کرد کە لەم دەوڵەتەدا دەرکەوت کە نابێ متمانە بە ڕۆژاوا بکرێت و ئەوان یارمەتی نادەن و هەر کات بتواننن گورزی خۆیان دەوەشێنن.
ڕوو لە سەرۆک کۆمار و کابینەی دەوڵەت ڕێبەری ئەوەشیان وت کە لە هەر کارێکدا متمانەتان بە ڕۆژاوا کرد و چاوەڕوانی دانوستان لە گەڵ ئەمریکا بوون شکستتان هێنا و هەر کات بێ متمانە کردن بە ڕۆژاوا جووڵانەوە سەرکەوتن.
ئاماژەیان دا کە ئەمریکاییەکان بە زمانی بەڵێن دەڵێن کە گەمارۆکان هەڵدەگرن بەڵام گەمارۆکانیان هەڵنەگرت و هەڵی ناگرن. ئەمریکا هیچ بۆی گرینگ نییە کە بەڵێنەکانی خۆی هەڵوەشێنێتەوە هەروا کە جارێک ئەو کارەیان کرد و هیچ تێچوویەکی بۆیان نەبوو.