بە پێی هەواڵی مێهر، لە کاتی هاتنی جۆ بایدن وەکوو سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بینەری هەندێ نائارامی لە بواری سیاسەتی بیانی و ناوخۆیی لەم وڵاتە بووین بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بە ڕووبەڕوو بوونەوەی واشینتۆن لە گەڵ قەیرانی کۆرۆنا و بابەتی پێوەندیدار بە دیواری مەکزیک بکەین.
سەبارەت بە گٶڕانە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ئەمریکا، هەواڵنێری مێهر وتووێژێکی لە گەڵ رابێرت شاپیرۆ سەرۆکی پێشووی کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی کۆلۆمبیای ئەمریکا ساز کردووە. ناوبراو سەبارەت بە هۆکاری سەرەکی قەیرانی ناوخۆیی ئەمریکا وتی: نەخۆشیی کۆرۆنا کاریگەری زۆری لە سەر دۆخی ئابووری، کێشەی ڕەگەزی و نابەرانبەری لە دەستڕاگەیشتن بە دەرمان لە ئەمریکا داناوە.
ئەو هەروەها باسی هێرش بۆ سەر کۆنگرێسی ئەمریکای کرد و ڕایگەیاند: ئەمریکا دەفرایەتی بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنی ئازاد و باشی هەیە و دەوڵەتی بایدنیش لە چاو دەوڵەتی ترامپ دەفرایەتی باشتری هەیە. بەڵام زۆربەی بیرمەندەکانی کۆمەڵگای جیهانی پێیان وایە هێرش بۆ سەر کۆنگرێسی ئەمریکا هێمای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەیە. ریچارد هاس سەرۆکی بیرگەی شۆرای پێوەندی بیانی ئەمریکا هەر لەو رۆژانەدا لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: ئێمە وێنەهایەکمان ئەدی کە هەرگیز بیرمان لێ نەدەکردەوە لە پێتەختی ئەم وڵاتەدا بیبینین. ئیدی لە هەموو جیهان کەس وەکوو پێشوو نە ڕێز لەم وڵاتە دەگرێ و نە لێ دەترسێ. زۆر کات دەخایێنێ وەکوو پێشوو هاوپەیمانانمان ڕازی بکەین پشتیوانی لە ئێمە بکەن.
شاپیرۆ لە درێژەدا وتی: ڕووسیاش دەسەڵاتێکی سەربازی دێتە ئەژمار. ئێرانیش وەکوو دەسەڵاتێکی ناوچەیی دێتە ئەژمار. ئەمریکاش وەکوو پێشوو ڕێبەرایەتی جیهانی بەدەستەوە نییە گەرچی ئەم دۆخە دەکرێ بگۆڕدرێت.