بە پێی هەواڵی مێهر، پەیمان ئەسکەندەری لەم بارەوە وتی: زۆرترین ڕێژەی کڕینی گەنم لە شاری قوروە و ٢٣ هەزار تۆن بووە. ٩٨ هەزار تۆن گەنم لە پارێزگا کڕیاوە کە زیاتر لە ٥٠ لەسەدی ڕادەستی ناوەندەکانی کڕینی گەنمی هەرەوەزی گوندی کوردستان کراوە.
ئەسکەندەری وێڕای ئاماژە بەوەی کە چنینەوە و کڕینی گەنم لە پارێزگا لە ٢٧ی جۆزەردانەوە دەستی پێ کردووە، وتی: ٥٠ هەزار تۆن لە گەنمی کرێردراو بۆ ناوەندەکانی دیاری کراوی شەریکەی دانەوێڵە و خزمەتە بازرگانییەکان نێردراوە و پاشماوەکەشی لە ناوەندەکان و سیلوکاندا ڕاگیراون.