ئەندامێکی باڵای کۆمەڵی دادپەروەری لە هەرێمی کوردستان وتی: داهاتی دەروازە سنوورییەکان دەچێتە گیرفانی دوو پارتی دەسەڵاتداری ئەو هەرێمە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە عەین عێراق نیوز، سۆران عومەر لە ئەو بارەوە وتی: داهاتی دارایی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە گیرفانی دوو پارتی دەسەڵاتدار لە هەولێر و سلێمانی و ناچێتە خەزێنە و حەسێبی وەزارەتی ئابووری و دارایی هەرێم.

سۆران عومەر زیادی کرد: زیاتر لە 21 دەروازەی سنووری لە هەرێم هەیە کە لە نێوان پارت و بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان دابەش کراوە و هەر لایەنێک، ڕێڕەوێکی سنووریی کۆنترۆڵ کردووە و لە ڕادەست کردنی داهاتەکان بە بەغدا یان حکومەت خۆ دەبوێرن.