جێگری ئەمینداری گشتی نوجەبا وێڕای دەربڕینی داخ لە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە پێداویستی عێراق بە ئەمریکا، وتی: ئەو قسانە لە درێژەی دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، نەسر شمری جێگری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا بە قسەکانی ئەم دواییەی فواد حسێن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە پێداوسیتی عێراق بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا کاردانەوەی نیشان دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو وتی: قسکانی وەزیری دەرەوەی عێراق جێی داخە. ئەو قسانە لە درێژەی خواستی ئەمریکا دێتە ئاراوە کە بە هەر بیانوویەک بەدوای درێژ کردنەوەی ماوەی ئامادەبوونی خۆیان لە عێراق و پێشێل کردنی سەروەری و بەتاڵان بردنی سامانەکەکانی عێراق و هەڕەشە لەسەر ئەو وڵاتەن.

شمری هەروەها وێڕای دژایەتی لەگەڵ قسەکانی فواد حسێن جەختی کرد: ئەو شیوەی قسە کردنە سووکایەتی بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و تواناییەکانی دێتە ئەژمار.