بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر لە تۆکیۆ؛ نازەنین مەڵایی، وەک یەکەم نوێنەری ئێران لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ چووە مەیدان و توانی لە قۆناغی گرووپیی ڕۆینگی تاکە کەسیی ژنانی پاڕۆلێدەر پلەی سێهەم وەدەست بێنێت.
مەلایی لە گەڵ پێنج پاڕۆلێدەر لە وڵاتانی بلاڕووس، ئەمریکا، پاراگۆئە، سودان و نیجریا پێشبڕکێ کرد و بووە سێهەم.