فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هێزی زەوینی ئەرتەش لە ڕۆژانی سەرەتایی تەشەنەی کۆرۆنا تا ئێستا بە 28 نەخۆشخانەی پسپۆڕی و 12 هەزار هێزی پزیشکی بەشداری چالاکی لە بەرەنگاری لە گەڵ ئەم نەخۆشییە بووە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ کەیومەرس حەیدەری وتی: لە هەندێک لە پارێزگاکان کە دۆخی کۆرۆنا نالەبارە، هێزە زەوینییەکانی ئەرتەش پێشەنگی بەرەنگاری لە گەڵ کۆرۆنان و یارمەتی خەڵک ئەدەن.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەم هێزە لە سێڵاو و بوومەلەرزەشدا بەشداری چالاکانەیان بووە، وتیشی: ئێستاش ژمارەیەک لەم هێزانە لە سیستان و بەلووچستاندا ئامادەن بۆ ئەوەی ئاوی خواردنەوەی خەڵکی ئەم پارێزگا دابین بکەن.

حەیدەری ڕاشیگەیاند: پاراستنی هێمنایەتی سنوورەکان گرینگترین ئەرکی ئێمەیە و پێویستە هەموومان لەم بوارەدا هەنگاو بنین و چالاک بین.