ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە هەوڵی واشنتۆن بۆ بەهێز کردنەوەی داعش لە عێراق وتی کە ئەمریکا لە ئەو ڕێگایە لە ڕێگای سسیتەمی هەواڵگری ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبییەوە یارمەتی وەردەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مێدیا عێراقییەکان، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق تەقینەوەی شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی سەدر بەغدای لەگەڵ جووڵەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانە عەرەبییەکان و ئیسرائیل لە عێراقی هاوپەیوەند وەسف کردووە.

خەزعەلی لە درێژەدا شرۆڤەی کرد: ئەمریکا لە ڕێگای بەهێز کردنەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە بەدوای پتەو کردنەوەی شوێن پێی خۆی لە عێارقە. داعش بەرهەمی دوژمنانی ئەمریکی-ئیسرائیلی-کەنداوی یە و دەزگا سیخوڕییەکانی ئەوان لە پشت ئاوەها ڕووداوگەلێکەوەن.

ناوبراو هەروەها وتیشی: واشنتۆن وەڵامی کوشتوبڕەکان لە عێراق دەداتەوە. بێ گومان وەڵامی جەنایەتەکانی ئەو ڕژێمە دەدرێتەوە.