لە دیداری پارێزگاری ئیلام لەگەڵ وەزیری ناوخۆ 10 ملیار تمەن بۆ بەڕێوەبردنی گەڵاڵە و پڕۆژە سنوورییەکانی پارێزگای ئیسلام تەرخان کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد نەوزەری ڕایگەیاند: بە هاوکاری وەزارەتی ناوخۆ و هاوڕێی بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی، قەزایەک، دوو بازاڕچەی سنووری و کردنەوەی ناوچەی ئازادی بازرگانی مێهران و هەروەها ئەمڕۆش بە پەسەند کرانی کابینەی وەزیران کرانەوەی فەرمانداری تایبەتی دێهلۆڕان بەدی هاتووە.

ناوبراو لە کۆتاییدا داوای یارمەتی دەوڵەت بۆ تەواو کردنی گەڵاڵە و پڕۆژە نیوەکارەکانی پارێزگا بەتایبەتی لە بواری ئەربەعین و سنووری کرد و وتی: گەڵاڵەگەلێکی گرینگ و وەبەر لە پارێزگا هەن کە لە باری فیزیکییەوە پێشکەوتوون و ئەگەر دەوڵەتیش هاوکاری بکات دەتوانرێت ئەو پڕۆژانە تەواو بکرێت.

شیاوی باسە لە ئەو کۆبوونەوە 10 ملیار تمەن بۆ بەڕێوەبردنی گەڵاڵە و پڕۆژە سنوورییەکانی پارێزگای ئیسلام تەرخان کرا.