وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە لێدوانێکدا پاگەندەی کرد کە واشنتۆن لە تەواو کردنی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران پێشوازی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە واشنتۆن لە تەواو کردنی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران پێشوازی دەکات.

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: لە تەواو کردنی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران پێشوازی دەکەین و هیوادارین کە دەوڵەتی ڕەئیسی بۆ درێژەی دانوستانەکان هەوڵ بدات.

ناوبراو هەروەها بە بێ ئاماژە بە پێشێل کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەلایەن وڵاتەکەیەوە، زیادی کرد: سەرجەم گەمارۆکان لەسەر ئێران تا کاتێک کە لە ڕەوتێکی دیپلۆماتیکدا چارەسەر نەبێت، هەر لە سەر جێی خۆیان دەبن.