بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەسر شمری ئەمینداری گشتی ئەو بزووتنەوە بە پێێ ڕاپۆرتی OEC(ڕێکخراوی ئابووری کە دادتا ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان ڕادەگەیێنێت)، سیاسەتی دەوڵەتی عێراقی لە وەرەبەرایتی دان بە دانوستانی بازرگانی و گرێبەست لەگەڵ ئیمارات خستە بەر ڕەخنەوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ناوبراو ئاماژە دەکاتە سەر ئاماری ساڵی 2019 و وتی: ڕێژەی هەناردە کردنی عێراق بۆ ئیمارات کە زیاتر بەرهەمی نەوتییە، 1.27 ملیار و هاوردە کردنی عێراق لە ئەو وڵاتە کە بەشێکی بەرچاوی جیهازاتی سەتەلایتییە، 13.7 ملیار دۆلارە؛ واتا ئاستی بازرگانی بەرانبەرە لەگەڵ 12.43 ملیار دۆلار لە قازانجی ئیمارات.
جێگری ئەمینداری گشتی نوجەبا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە هەموو ئەو داتاگەلە بەتایبەتی سەبارەت بە وڵاتانی پیشەیی گەورە وەکوو ئەمریکا، چین، ئێران و تورکیا ئاساییە، زیادی کرد: بەڵام وڵاتێکی بچووک وەکوو ئیمارات کە بەس بەندەرێکە بە نووسینگەی بازرگانییەوە، بێ ئەوەی کە خۆی بەرهەمهێنەر بێت، قازانجی 132 ملیار دۆلاری لە هەناردە کردن بۆ عێراق دەبات.