بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی لەم پەیامەدا کە هەموو ساڵێک لە وەرزی حەجدا بڵاو دەبێتەوە ئاماژەیان بە دابڕینی موسڵمانان لە حەج وماڵی خوا داوە.
بەردەوامیی بێبەشی ئۆممەتی ئیسلامی لە حەج و پێویستی گرینگی دان بە پەیامەکانی
ئەمساڵیش ئۆممەتی ئیسلام لە نێعمەتی حەج بێبەش بوون و دڵانی تامەزرۆ بە داخ و کەسەرەوە میوانی ماڵی خوایان لە دەستدا.
ئەمە دووەم ساڵە کە ڕێورەسمی شادمانی و بێهجەتی مەعنەوی حەج بووەتە ڕێورەسمی حەسرەت و دابران و بەڵای نەخۆشینی هەمەگیر و ڕەنگە بەڵای سیاسەتەکانی زاڵ لە سەر حەرەمی شەریف چاوی موشتاقی ئیماندارانی لە بینینی نمانەی یەکگرتوویی و عەزەمەت و مەعنەویەتی ئوممەتی ئیسلامی بێبەش کردووە.
ئێمە پەیرەوانی ئیسلام کە ئەمرۆکە جەماوەری زۆر ، نیشتمانی بەربڵاو و سەروەت و سامانی سروشتی بێ ژمارمان هەیە و گەلی زیندوو و ڕابوومان هەیە دەبێ داهاتوومان بنووسینەوە . گەلانی موسڵمان لە 150 ساڵی ڕابردوودا ڕۆڵیان لە چارەنووسی وڵاتان و دەوڵەتەکانی خۆیاندا نەبووە مەگەر هەندێکیان نەبێ، هەمووی بە سیاسەتی دەوڵەتە دەستدرێژی کارەکانی رۆژاوا بەڕێوەبراوە و دەستێوەردانیان تێدا کردووە.
قسەی کۆماری ئیسلامی بەرخۆدانە
دواکەوتوویی زانستی و بەندیواریی سیاسی ئەمرۆی زۆربەی وڵاتان بەرهەمی ئەو مەندی و بێ لیاقەتییە. گەلانی ئێمە، گەنجانی ئێمە، زانایانی ئێمە ، زانایانی دینی و ڕووناک بیرانی مەدەنی ئێمە، سیاسەت وەرزان و ئەحزاب و جەماوەری ئێمە ئەمڕۆ دەبێ ئەو ڕابردووە جێی شەرمە قەرەبوو بکاتەوە؛ دەبێ بوەستن و لە بەرانبەر زۆربێژی و دەستێوەردان و دەسەڵاتە ڕۆژاواییەکان خۆڕاگر بن.
هەموو قسەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە جیهانی ئیستکباری نیگەران و تووڕە کردووە ، بانگهشێت بۆ بەرخۆدانە؛ بەرخۆدان لە بەرانبەر دەستێوەردان و گێرەشێوێنی ئەمریکا و دیکەی دەسەڵاتە دەستدرێژی کارەکانە و بە دەستەوە گرتنی چارەنووسی داهاتووی ئیسلام بە پشت بەستن بە مەعارفی ئیسلامی.
ئاساییە کە ئەمریکا و هاوڕێیەکانی لە بەرانبەر بەرخۆدان دا هەستیار بن و هەستاون بە دوژمنی کردن لە گەڵ بەرەی بەرخۆدانی ئیسلامی . هاورێی هەندێ لە دەوڵەتەکانی ناوچەکەش ڕاستیەکی تاڵە بۆ بەردەوامیی دان بەم تێکدەریی و دەستدرێژیانە.
ئەرکێکی گەورە و جیهادێکی ماندوویی نەناسانە
ڕاستیەکان لە ناوچەی ئیسلامی ئەم هیوا زیاد دەکات و ئەو ورە بەهێز دەکات لە لایەکەوە ناخۆشیەکانی جیهانی ئیسلام، دواکەوتوویی زانستی و بەندیواریی سیاسی و شڵەژاویی ئابوری و کۆمەڵایەتی ، ئێمە دەباتە بەردەم ئەرکێکی گەورە و جیهادێکی ماندوویی نەناسانە.
فەلەستینی داگیر کراو داوای یارمەتی لە ئێمە دەکات؛ یەمەنی ستەم لێکراو و خوێناوی دڵەکان پڕ ئێش دەکات؛ نەهامەتییەکانی ئەفغانستان هەموانی نیگەران کردووە؛ ڕووداوە تاڵەکانی عێراق و سوریا و لوبنان و هەندێ وڵاتی موسڵمان کە دەستی تێکدەرانە و دەستێوەردەرانەی ئەمریکا و هاوڕێیانی تێدا دیارە؛ غیرەت و هیمەتی گەنجان دێنە خرۆش.
هیوای دڵی گەلانی ستەم لێکراوی ناوچەکە
و لە لایەکی دیکەوە سەرهەڵدانی بەرخۆدان لە هەموو ئەم ناوچە هەستیارە و ڕابوونی گەلان و ئەنگێزەی بەرەی گەنج و بە ورە، هیوای خستووەتە دڵەکانەوە؛ فەلەستین لە هەموو بەشەکانیدا شمشێری قودس لە کێلان دێنێتە دەر؛ قودس و غەزە و کەرتی ڕۆژاوایی و .. هەموو سەرهەڵدەدەن و لە ماوەی دوازدە ڕۆژدا لووتی دەسدرێژیکەریان لە بەرد دا؛ یەمەنی گەمارۆ دراو و تەنیا، حەوت ساڵ شەر و جەنایەت و مەزڵووم کوشتنی دوژمنی دڵ ڕەق بەسەریدا دەسەپێت و سەرەڕای قاتوقڕی و نەبوونی ئاو و خۆراک چۆک بۆ زۆربێژان دانادات؛ لە عێراق، هۆکارانی بەرخۆدان بە ئاشکرایی ئەمریکایی داگیر کەر و داعشییەکانی دەستوپەیوەندیان پاشەکشێ پێدەکەن.
لکاندنی گرووپەکانی بەرخۆدان لە عێراق، سوریا و لوبنان بە ئێرانەوە یا هەر سەرچاوەیەکی تر دروست نییە و سووکایەتی و تەشهیرە بە گەنجانی بە ورەی ئەو وڵاتانە و نیشانەی ئەوەیە کە ئەمریکا و هاوڕێیانی لە گەلانی ناوچەکە تێنەگەیشتون.