بافڵ تاڵە‌بانی و قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی حکومەتی هەرێم لەگەڵ فە‌رماندە‌كانی ھێزە‌كانی 70 و فە‌رماندە‌ی دژە‌ تیرۆر کۆبونەوە دوای ئەوەی گۆڕانکارییان لە پۆستە ئەمنییەکان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی دەنگۆی کێشە و شەڕی نێوان لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی دوو ئامۆزای هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ماوەیەکە ڕۆژەڤی ڕاگەیاندنەکانە، نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سە‌رۆكی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بافڵ تاڵە‌بانی و قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران یەکشەممە لە‌گە‌ڵ مستە‌فا چاو ڕە‌ش و فە‌رماندە‌كانی ھێزە‌كانی 70 كۆبونە‌وە‌.

ئەوەش هاتوە، دواتریش سە‌ردانی دە‌زگای دژە‌ تێرۆریان كرد و پیرۆزباییان لە‌ دە‌ستبە‌كاربونی وە‌ھاب ھە‌ڵە‌بجە‌یی كرد وە‌ك فە‌رماندە‌ی دژە‌ تێرۆر.

ئێوارەی دوێنێ قوباد تاڵە‌بانی لەسلێمانی سە‌رپە‌رشتی كۆبونە‌وە‌یە‌كی ئە‌منی كرد و ئە‌ژی ئە‌مینی وە‌ك سە‌رۆكی دە‌زگای زانیاری ناساند‌. داواشی لە‌ لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان كرد كە‌ ئە‌ركی ئە‌وانە‌ بەر‌دە‌وامبن لە‌ پاراستنی ئارامی و ئە‌و ھە‌ماھە‌نگییە‌ی كە‌ ھە‌یە‌ پتە‌وتر بێت و بە‌ردە‌وامی پێبدە‌ن.

ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا ئە‌و لایە‌نە‌ ئە‌منییانە‌ نابێت بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك دە‌ستوە‌ردە‌نە‌ كاروباری سیاسی بە‌ڵكو دە‌بێت دڵنیایی بە‌ھاوڵاتییان بدە‌ن لە‌ سە‌قامگیری ئارامی.