بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، عەباس عەرداوی کارناسی کاروباری ئەمنیەتی عێارق ڕایگەیاند کە تورکیا لە دۆخی ئابووری، سیاسی و ئەمنیەتی عێراق ئەوپەڕی کەلکی خۆی وەردەگرێت و دزە دەکاتە خاکی عێراقەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵە سەربازییەکانی تورکیا لە عێراق و پەرەپێدان بە دزەی هێزەکانی لە ناو خاکی عێراق، وتی: تورکیا لە هەموو بوارەکان لەگەل عێراق بە شێوەی نەرێنی هەڵسوکەوت دەکات.
عەرداوی جەختی کرد: هەوڵەکانی تورکیا لە ئەندازەی خۆی چووتە سەرترەوە و رێز لە سەروەری و گەلی عێراق ناگرێت.
ناوبراو وتی: دەوڵەت و وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەبێ بێدەنگیی درێژخایەنی خۆیان هەمبەر هەوڵەکانی تورکیا بشکێنن.