بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند کە تا ئێستا هەزار و 700 ملیار تمەن بۆ تەواو کردنی پڕۆژی گرینگی ڕێگای ئاسنی هەمەدان بۆ سنە خەرج کراوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە کۆمپانیای ڕێگای ئاسنی بە شێوەی تایبەت ڕەیلی پێویستی ئەو پڕۆژە دابین دەکات، وتی: ئێستاکە نزیک بە دوو کیلۆمەتر ڕەیل دانەری لە ڕۆژدا ئەنجام دەبێت و ئەو ڕێژەیە لە ڕۆژانی داهاتوو دەبێتە سێ کیلۆمەتریش لە ڕۆژدا.
مورادنیا زیادی کرد: ڕێگای ئاسنی هەمەدان بۆ سنە تا حەوتی گەلاوێژی ئەمساڵ کۆتایی دێت و لەلایەن سەرۆک کۆماریشەوە دەکرێتەوە.