تەقینەوە لە هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوتی دێهلۆران لە سنووری گوندی چنانەی شارەدێی شووش 6 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو ڕووداوە 3 کەس لە فەرمانبەرانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوت و گازی ڕۆژاوای ئێران جێگیر لە ناوچەی کانی خۆشی دێهلۆڕان کوژراون و 3 کەسی دیکەش بریندار بوون.

جێگری سیاسی ئەمنیەتی پارێزگاری ئیلام بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند: ئەو تەقینەوە بەهۆی کار لە کاتی ئەنجامی کاری هێڵی بۆری نەوتی گواستنەوەی نەوتی کانی خۆس بۆ خووزستان لە شارەدێی دێهلۆڕان ڕوودا وە کە سێ کەس لە ئەو فەرمانبەرانە گیانیان لەدەست داوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئیلیاس فەتاحی وتی: برینەکان قووڵ نین و ئەو ڕووداوە ئەمنیەتی نەبووە.

بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتیش دوای ڕووداوی کانی خۆش لە نامەمەیەکدا بۆ کارگێڕی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران فەرمانی شوێنگیری بەپەلە و جیدیی بۆ چا بوونەوەی برینداربووەکان و هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی گیان لەدەست داوانی دەرکرد.