وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی بۆ کردنەوەی چەند پڕۆژەی گەشتیاری لە پارێزگی کوردستان سەفەری دوو ڕۆژەی خۆیی بۆ سنە دەست پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر موونسان، وەزیری میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری بۆ کردنەوەی دوو پڕۆژەی گەشتیاری و تاوتوێ کردنی دوایین دۆخی دۆسیەی تۆماری جیهانی هەورامان، لە سەردانێکدا گەییشتە فڕۆکەخانەی سنە.

ئەو دوو گەڵاڵە گەشتیارییە کە بڕیارە لەلایەن وەزیری میراتی فەرهەنگییەوە بکرێتەوە بریتین لە کۆمەڵەی سەیرانگایی و پارکی ئاوی سپهری تابناکی دیواندەرە و کۆشک مووزەی خەسراوای سنە.