بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مئهر، سهلاحهدین محهمهد بههائهدین ئهمینداری گشتی یهكگرتوی ئیسلامی لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ئەندامانی حزبەكەی رایگەیاند: یەكگرتوو بەردەوام پەیامی ئاشتی خوازی پێیەو دژی شەڕە، شەڕی ناوخۆو كورد كوژی نەهامەتی گەورە دێنێ بەدوای خۆیداو هەموو ئەزمونەكە دەخاتە مەترسیەوە.
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا جەختى لەوە کردەوە کە بەداخەوە دەسەڵاتداران زۆر بێ باكن بەرامبەر لاوان و ماددە هۆشبەرەكان هەڕەشەیەكی ترە لەسەر لاوان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
ئەمینداری یەکگرتوو ماوەیەکە لە شارو شارۆچکەکان ئەندام و لایەنگرو بارەگاکانی حزبەکەى بەسەر دەکاتەوەو لە وتارەکانیشیدا رەخنەى توند لە دەسەڵاتدارانى هەرێم دەگرێت.