ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: هەندێک سەرچاوە ڕایانگەیاند کە بنکەی سیخوڕی ئیسرائیل واتا مووساد هەڵکەوتوو لە هەولێر کراوەتە ئاامنجی هێرشی مووشەکی. سەرچاوە عێراقییەکان جەختیان کرد کە دوای ئەو هێرشە بۆ سەر بنکەی مووساد لە هەولێر لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە کەسەکانی نیشتەجێ لە ئەوێ کوژراون.
لە هەمان پێوەندیدا، هەندێک سەرچاوە ڕایانگەیاند کە 3 ئەفسەری ئیسرائیلی لە هێرش بۆ سەر هەولێر کوژراون. خاڵی جێی سەرەنج ئەوەیە کە ئەو هێرشە هاوکات لەگەڵ سەفەری یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ ئیمارات، ئەنجام دراوە.
بنکەی ئینترنتی قەتەر عاجل بە ئاماژە بە ئەوەی کە تێلاڤیڤ و هەولێر کاردانەوەیەکی فەرمیان بە ئەو هەواڵە نەبووە، وتی ئەو سەرچاوانە کە هەواڵەکەیان گێڕاوەتەوە لە کەسانی نزیک لە گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق بوون. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە سەفەری ئەبووزەبی، بە شێوەی فەرمی باڵوێزخانە و سەرکونسوڵگەری تێلاڤیڤی لە ئیمارات کردەوە. وادیارە کە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوەندی مووساد لە هەولێر کاردانەوەیەک بە سەفەری وەزیری دەرەویە ئیسرائیل بۆ ئەبووزەبی بووە.
هاوکات بوونی هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوەندی سیخوڕی ئیسرائیل لە هەولێر لەگەڵ سەفەری یائیر لاپید بە شێوەی هەڵکەوت نەبووە.
سەرەڕای ئەوەی کە هیچ یەکە لە گرووپە عێراقییەکان کاردانەوەیەکیان بە هێرشێ مووشەکی بۆ سەر ناوەندی سیخوڕی ئیسرائیل نەبووە، بەڵام هەندێک لە کەسایەتیەکانی ئەو وڵاتە ئەو هەواڵەیان پشت ڕاست کردووەتەوە. بۆ نموونە نەجاح محەمەد عەلی شرۆڤەکاری سیاسی عێراق بە بڵاو کردنەوەی پۆستێکی تویتەری ڕایگەیاند کە هاوکات لەگەڵ سەفەری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ ئیمارات، بنکەیەکی سەر بە مووساد لە هەولێر کراوەتە ئامانج.
ڕاستی ئەوەیە کە هاوکات بوونی هیرشی مووشەکی بۆ سەر ناوەندی سیخوڕی ئیسرائیل لە هەولیر لەگەڵ سەفەری یائیر لاپید بۆ شاری ئەبووزەبی پێتەختی ئیمارات هەڵکەوت نەبووە. لە ڕاستیدا ئامانج لە ئەو هێرشە، ناردنی پەیامێکی گرینگ بۆ بەرپرسانی ئیسرائیلی بووە.
لە هەمان پێوەندیدا ئەبێ بوترێت کە بەدوای ئەو هێرشە ئەو پەیامە درایە بەرپرسانی تێلاڤیڤ کە ناوچەکە شوێنێکی ئەمن بۆ زایۆنییەکان نابێت. هۆکارەکانی هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوەندی سەر بە مووساد لە هەولێر ئەو پەیامەیان بۆ بەرپرسانی ئیسرائیلی نارد کە ئەگەر تێلاڤیڤ هەوڵ بدات کە دزەی خۆی لە وڵاتانی ناوچەکە زیاتر بکاتەوە، بەرژوەندییەکانی لە هەر شوێنێک کە بێت هەڕەشەی جیدیان لەسەر دەبێت.
زایۆنییەکان ئەو پەیامەیان وەرگرت کە کە بەرژەوەندییەکانیان لە هەر شوێنێک لە ناوچەکە لەگەڵ هەڕەشەی ئەمنیەتی بەرەوڕوو دەبێت.
لەلایەکی تریشەوە، دوای ئەو هێرشە مووشەکیە، بەرپرسانی ئیسرائیلی ئەو پەیامەیان بە شێوەی روون و ئاشکرا وەرگرت کە بنکەکانی ئەو لە هەر شوێنێک لە ناوچەکە ئامانجی ڕەوای گرووپەکانی بەرخۆدانە.
گرووپەکانی بەرخۆدان لە عێراق چەنیدن جار و لە بۆنەکانی جیاوازدا جەختیان کردووە کە لەگەڵ ئەمریکیەکان و ئیسرائیلییەکان وەکوو داگیرکەر تووش دەبن و هیچ جیاوازیەکیان لەگەڵ گرووپە تەکفیرییەکان وەکوو داعش نابێت.
لەلایەکی ترەوە، ئیماراتییەکانیش ئەو پەیامەیان وەرگرت کە ئەگەر پێی ئیسرائیل بۆ ناوچەکە باز بکەن، بەرژەوەندی ئەوانیش دەبێتە ئامانجێکی ڕەوا بۆ بەرخۆدان. ئەوەی کە ڕوون دیارە، ئەوەیە کە ئیسرائیلییەکان ناتوانن بە ئاسانی بگەنە ئامانجی خۆیان واتا پەرەپێدانی دزەی خۆیان لە ناوچەکە. ئامانجی تێلاڤیڤ ئاسایی کردنەوەی بوونی خۆی لە ناوچەکە بە شێوەی فەرمی و ڕاشکاوانەیە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە گرووپەکانی بەرخۆدان ئاوەها ئیزنێک نادەنە ئیسرائیلییەکان.