بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە بۆنەی یادی کیمیابارانی سەردەشت و ڕۆژی نەتەوەیی بەرەنگاریی لە گەڵ چەکە کیمیایی و بیۆلۆژیکەکان لە پەیامێکدا نووسی: سەردەشت نمانەی بەکارهێنانی چەکی کیمیای دژی هاووڵاتیانی مەدەنی و شارەکانی شوێنی ژیانی خەڵک لە سەردەمی ئێستایە.
زەریف لەو پەیامەدا نووسی: گیانبازانی ئازیزی کیمیایی ئێمە دووجار بوونی قوربانیی سیاسەتە دژە مرۆڤانەکانی هەندێ دەوڵەتی ڕۆژاوایی. یەکجار کاتێک کە کۆمپانیا ڕۆژاواییەکان مادەی کیمیاییان و تەکنۆلۆژیای دروست کردنی چەکی کیمیاییان بە سەدام دا و دواتر لە ئاست ئەم جەنایەتەی سەدام بێدەنگ بوون و دووەم جاریش کاتێک لە سەردەمی ترامپدا بە گەمارۆی دژی مرۆڤی ڕێگەنەدرا دەوا و دەرمان و جیهازاتی پزیشکی بگاتە دەستی ئەم بەرکەوتووە کیمیاییانە.
وتیشی: جیهان قەرزداری خەڵکانی ئاشتی خوازی ئێران و بە تایبەتی دانیشتوانی شارەکانی سەردەشت و شنۆیە و دەیکەی شارەکای ئێران و هەروەها خەڵکی ستەم لێکراوی هەڵەبجەیە کە لە ژێر بوردومانی چەکی کیمیایی سەدامدا، هاواری دژی ستەمیان هەڵدا و لە کۆتاییدا بوونە هۆی خێراتربوونەوەی دانوستانەکانی قەدەغەی چەکی کیمیایی و لە کۆتاییدا تۆماری کۆنوانسیۆنی قەدەغەی چەکی کیمیایی لە ساڵی 1993.
حەوتی پووشپەڕی ساڵی 1366 ڕژێمی سەدام بە بەکارهێنانی بۆمبی کیمیایی چوار سوێنی پڕ حەشیمەتی شاری سەردەشتی بوردومان کرد و ئێستاش دوای سێ دیە لەم کارەساتە هێستا بەرکەوتوان ئازار دەبینن.