کەمێک پێش ئێستا بەگرتنەبەری ڕێکاری ئەمنی توند و تۆڵ کۆبوونەوەی لوتکە لەنێوان مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و شا عەبدوڵڵای دووەم، پادشای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر دەستیپێکرد.

به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی لوتکەی عێراق، ئوردن و میسر دەستیپێکرد، پێش کۆبوونەوەکەش مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەو کۆبوونەوە لوتکەیەدا پەیوەندییە سێقۆڵییەکانیان بەهێزتر دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، سەردانەکە هەنگاوێکی گرنگ و گەورەیە بۆ پشتیوانیکردن لە عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان.

سەرۆک کۆماری عێراق جەختیکردەوە لە "گرنگی بەهێزکردنی ھاریکاری بۆ ئاستێکی باڵاتر و سود وەرگرتن لە پەیوەندی جوگرافی لە پتەوکردنی ھەماھەنگی فراوانتر لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی و گەشەپێدان، هەروەها دامەزراندنی پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابوری و گواستنەوەی وزە و راکێشانی بۆرییە نەوتییەکان"