بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی رۆیترز، پاش تێپەڕ بوونی چەند حەوتە لە بڵاو بوونەوەی گۆڕی بە کۆمەڵی منداڵان لە پارێزگای بریتیش کۆلۆمبیای کەنادا، گرووپێکی خۆجەیی ئەم وڵاتە لە دۆزینەوەی گۆڕێکیتر هەواڵیان دا.
یەکیەتی سەربەخۆی هۆزە خۆجەییەکانی کەنادا دەڵێت: ژمارەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە بێ ناوونیشانانە تا ئێستا دۆزراونەتەوە، زۆرترین ئاست لە مێژووی کەنادایە.
شیاوی ئاماژەیە ئەم گۆڕەی تازە دۆزراوەتەوە، زۆر مەزنتر لەوانەی پێشوو و پاشماوەی تەرمی 215 منداڵ لە خۆ دەگرێت.
دۆزرانەوەی ئەم گۆڕانە نیشاندەری مێژووی تاریکی ئەو وڵاتەیە و نیشاندەری ئەو یاسا نالەبارەیە کە بە مەبەستی ڕێگری لە بەکارهێنانی زمانی دایکی، منداڵانیان لە بنەماڵە و خزمەکانیان جودا دەکردەوە.
راپۆرتی زۆر سەبارەت بە دەستدرێژی بۆ سەر ئەو منداڵانە بڵاو بوونەتەوە و بەڵگەکان دەسەلمێنن کە منداڵان لەوێ تووشی هەموو جۆرە نەخۆشییەک دەهاتن و بەم بۆنەوە گیانی خۆیان لە دەست ئەدا.