بە پێی هەواڵی مێهر, بەهمەن مورادنیا لە رەوتی چاوپێکەوتن لەم پرۆژە, وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەم پرۆژە تا کۆتایی ساڵی ۱٤۰۰ کۆتایی دێت, وتی: گواستنەوەی ئاو لە بەربەندی ئازاد بۆ پاڵاوگەی سنە بۆ دانیشتوانی ئەم شارە زۆر گرینگە.
ئەو بە ئاماژە بەوەی کە جەماوەری ۵۰۰ هەزار کەسی سنە ئاوی باشیان لە بەردەستدا نییە, وتی: ئێمە توانیمان بووجەی پێویست بۆ ئەم پرۆژە دابین بکەین و چاوەڕوانی ئەوەمان هەیە تا کۆتایی ساڵ ئەم گەڵاڵە بگاتە کۆتایی.
پارێزگاری کوردستان درێژەی دا: هەموو ساڵێ ۵۷ ملیۆن مەتری شەشپاڵوو ئاو لە بەربەندی ئازادەوە دەگاتە سنە و هەتا هەتایە کێشەی ئاوی خواردنەوەی سنە چارەسەر دەکرێت.
مورادنیا رایگەیاند: سەرۆک کۆمار داکوکی کرد کە بووجەی پێویست بۆ ئەم پرۆژە دابین دەکرێت و تا کۆتایی پشتیوانی لەم گەڵاڵە دەکەین.
Publish Date: ٢٢ حوزەیران ٢٠٢١ - ١٩:٠١
رەوتی گواستنەوەی ئاو لە بەربەندی ئازاد بۆ پاڵاوگەی سنە بە ئامادەبوونی پارێزگاری کوردستان دەستی پێ کرد.