دوای کۆتایی دەنگدان لە شار و گوندەکانی ئێران، ڕەوتی ژماردنی دەنگەکان دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای 19 کاتژمێر وەرگرتنی دەنگ لەلایەن 67 هەزار بنکەی شاری و 75 هەزار بنکە لە گوندەکان، لێژنەی هەڵبژاردنەکان کۆتایی ڕەوت وەرگرتنی دەنگی ڕاگەیاند.

کاتژمێر ٢ ی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە وەرگرتنی دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ئەنجومەنەکانی شار و گوند، مەجلیسی خوبرگان و مەجلیسی شۆرای ئیسلامی کۆتایی هات و ڕەوتی ژماردنی دەنگەکان دەستی پێکرد.

تا ئێستا ئاماری فەرمی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕانەگەیێندراوە