بە پێی هەواڵی مێهر، سروش سازانی بەرپرسی میدیایی کۆنسولگەری ئێران لە سلێمانی وتی: ڕەوتی دەنگ دان لە کاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەستی پێ کردووە و تا کاتژمێر 6ی ئێوارە درێژەی دەبێت. بەشداری لە هەڵبژاردنەکان تا ئێستا زۆر باش بووە و نزیکەی هەزار تاکوو هەزار و 500 شارۆمەندی ئێرانی تا ئێستا دەنگیان داوە.
ناوبراو وتی: ئەگەری بەشداری بەربڵاوتر لە پاش نیوەڕۆ زیاترە. لە سلێمانی سێ سندۆق لە کۆنسولخانەی ئێران و کەلار و دەربەندیخان بۆ وەرگرتنی دەنگی خەڵک دانراون.
ئەو ڕاشیگەیاند: ئامارێکمان لە ئێرانیانی دانیشتووی سلێمانی نییە.
شیاوی ئاماژەیە دەنگ دان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە بەغدا و دیکەی بنکەکانی دەنگ دان لە عێراق لە کاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەستی پێ کردووە و تا کاتژمێر 6ی ئێوارە درێژەی هەیە.