بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد فەرید سپەری وتی: کشت و کاڵ تەوەری گەشەی کوردستانە و بە پشت بەستن بەم بەشە، بینەری گەشەی ئابووری و کاروپیشە لە کوردستان دەبین.
ئەو وتیشی: 30 لەسەدی کاروپیشەی کوردستان لە بواری ئابووریدایە و ساڵانە زیاتر لە 3 ملیۆن تۆن بەرهەمی کشت و کاڵی لە کوردستان بەرهەم دێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: کوردستان لە بواری بەرهەم هێنانی گەنم لە ریزی چوار پارێزگای سەرتری وڵات، لە بواری بەرهەم هێنانی گۆشتی مریشک پلەی 8ی وڵات، پەتاتە پلەی پێنجەم، شیلک پلەی یەکەم، گوێز پلەی چوارەم و نۆک پلەی چوارەمی ولاتی هەیە.
سپەری هەروەها باسی تایبەتمەندییەکانی کشت و کاڵ لە ولاتی کرد و ڕوونی کردەوە: 88 لەسەدی زەوینەکانی کوردستان دەیمییە کە ئەم تایبەتمەندییە لە هیچ پارێزگایەکی تری وڵاتدا نابینرێت.
ئەو باسی خەسارەکانی بەبوونی بارانیشی کرد و وتی: بەشی کشت و کاڵی کوردستان تووشی زیانی 6 هەزار ملیار تمەنی بووە کە بۆ قەرەبوو کردنەوەیان چاوەڕوانی بڕیاری لیژنەی دەوڵەت و نوێنەرانی مەجلیسین.