بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا شەوی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییە دەرەکییەکانی سەر بە ئەو بنکەیە، کەناڵێک کە پاگەندە دەکرێت یارمەتیداری دارایی فەیلەقی سوپای قودس و ئەنساروڵڵای یەمەن بوو، خستووەتە لیستی گەمارۆکانەوە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا پاگەندەی کرد: ئەو گرووپە دەیان ملیۆن دۆلاری لە فرۆشی کاڵاگەلێک وەکوو نەوتی ئێران داهاتی هەیە کە بەشێکی گەورەی لە ڕێگای سەڕافییەکانەوە لە چەندین وڵات دەگاتە دەستی حوسییەکان لە یەمەن.
ئەو کەسانەی کە گەمارۆ دراون، بریتین لە دوو هاووڵاتی یەمەن و دوو هاووڵاتی سووریا و هەروەها لە وڵاتانی ئیمارات، سومالیا و هیندستان هەر کامەیان یەک کەس و هەروەها چوار کۆمپانیا لە شارەکانی دۆبەی، ئەستەنبۆڵ و سەنعا و پاپۆڕێک.
خەزێنەداری ئەمریکا لە بەشێکی دیکە لە بەیاننامەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی پاگەندە دەکات کە لە کاتی دەسپێکی شەڕی یەمەنەوە هێزەکانی ئەنساروڵڵا پشتیان بە هێزەکانی فەیلەقەی وەدس بەستووە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا جگە لە ئەوە ڕایگەیاند کە ناوی سێ بەرپرسی پێشووی دەولەتی ئێرانی لە لیستی گەمارۆکان دەرهێناوە. ئەو کەسانە بریتین لە ئەعمەد قەلعەبانی کارگێڕی پێشووی کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی ئێران، فەرزاد بازرگان لە بەرپرسانی پێشووی کۆمپانیای هۆنگ کۆنگ ئینترترید لقێکی کۆمپانیای بازرگانی نەوتی ئێران و محەمەد موعینی لە بەرپرسانی پێشووی کۆمپانیای بازرگانی نەوتی ئێران.