جێگری هاواهەنگی ئابووری پارێزگاری کوردستان وتی: ناساندنی دەرفەتەکانی سەرمایەدانان لە کوردستان ڕاکێشانی سەرمایەدانەرە بیانییەکانی بەدواوە دەبێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، خالد جەعفەری لەم بارەوە وتی: تا ئێستا 5 کۆمپانیای هەرێمی کوردستان داواکاری خۆیان بۆ سەرمایەدانان لە ناوچەی تایبەتی ئابووری بانە ڕاگەیاندووە و ئێمە دەبێ ئاسانکارییان بۆ بکەین و ڕێگا بۆ بەشداری سەرمایەدانەرە بیانییەکان لە کوردستان ئاوەڵا بکەین.

ئەو داوای لە ژووری بازرگانی سنەش کرد سەرمایەدانەرەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەرمایەدانان لە بانە بانگهێشت بکەن و وتیشی: هاوکاری ئێمە باشتر بوونی دۆخەکەی بەدواوە دەبێت.

شیاوی ئامەیە تا ئێستا 5 کۆمپانیای هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ سەرمایەدانان لە ناوچەی تایبەتی ئابووری بانە ڕاگەیاندووە و بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ ئەوان، گرووپێکی کاری تایبەت پێک هێنراوە.