ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆمەڵکوژی دووبارەی ئێزدییەکان لەلایەن دانیشتووانی کەمپی جەدعەی موسڵ هۆشدایی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، حسێن عەلی حەسون، لەو بارەوە وتی: ئێزدییەکان لە گەڕانەوەی چەکدارانی داعش لە کەمپی ئەلهەولەوە بۆ کەمپی جەدعەی موسڵ زۆر نیگەرانن.

حسێن عەلی حەسون زیادی کرد: ئێزدییەکان ئەزموونی تاڵی هەوڵی چەکدارانی داعش و بنەماڵەکانیانن و زیاتر لە 160 هەزار بنەماڵەی ئێزدی بەهۆی جەنایەتەکانی داعش لە کەمپەکانی هەرێم ئاوارەن.

حەسون وتیشی: دەوڵەتی عێراق سەبارەت قوربانیانی کۆمەڵکوژی و جەنایەتەکانی دژی ئێزدییەکان، دادپەروەریان نەکردووە.

شیاوی باسە کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند دەوڵەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بەوە تاوانبارە کە لە جیاتی سەرەنج بە دۆسیەی ئاوارەکان بە ئامانجی چارەسەریان، هەوڵی گواستنەوەی بنەماڵەکانی داعش بۆ ناو عێراقی داوە.