هێڵێکی گواستنەوەی گازی شلاوی پاڵاوگەی نەوتی تاران تووشی ئاگرکەوتنەوە بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, لە نزیکی پاڵاوگەی تاران دووکەڵی زۆر بینراوە که دەوترێت هێڵێکی گواستنەوەی گازی مایع (ئاوەکی) سووتاوە.

ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و بەرپرسان دەڵێن تەقینەوە نەبووە و کاری تێکدەری نییە.

هەروەها کەسێک بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و برینی سووکە و باریپتەندروستی جێگیرە.