بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلریڕەزا زاکانی، بەربژێری سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە هەواڵدەری مێهر، ئاماژەی دایە سەر ڕاستییە تاڵەکان و وتی: گەندەڵی گەورەی ئابووری، جیاوازی دانان و ... کێشەگەلێکن کە لە کۆمەڵٶگا دەبینرێن.
پێویستمان بە گۆڕانکاری گەورە هەیە
ناوبراو، بێکاری، هەڵاوسان و کێشەی کۆمەڵایەتیی ئەنجامی بەڕێوەبەرایەتی نەشیاو وەسف کرد و وتی: ئەو کێشەگەلە لە ناو کۆمەڵگا پاشهاتی دەسەڵت خوازییە.
ناوبراو وتی: ئێمە پێویستمان بە گۆڕانکاری گەورە و هەمە لایەنە و بە واتایەکی دیکە شۆرشێکی گەورە هەیە. ئەو شۆرشە بۆ ئاوەدان کردنەوە و بەدی هێنانی دروشمەکانی شۆڕشی ئیسلامییە.
هەرکەس دروشم بدات کە دەوڵەت بێ دەسەڵاتە، نیشانەی نەشیاو بوونی خۆیەتی
زاکانی بە وتنی ئەوەی کە دەوڵەت دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات، وتی: هەر کەس دروشم بدات کە دەوڵەت بێدەسەڵاتە لە کردەوەدا نیشانی نەشیاو بوونی خۆیەتی. ئاڵبەت چاەرسەری کێشەکانی پێویستی بە هاوکاری تەواوی سێ دەسەڵاتەکە هەیە.
4 بەرنامەی گۆڕانکاریم هەیە
نوابراو وتیشی: ٤ بەرنامەی گۆڕانکاریم هەیە کە ئابووری و بەڕێوەبەرایەتی میحوەری یەکەمی کارەکانمە بۆ گەییشتن بە ئامانجەکان. دووهەمیش هەڵوێستی ڕوون سەبارەت بە هەموو دیاردەکانە و هاتووین کە ڕوون قسە بکەین. سێمیشیان بەرنامەکانی ئێمە بۆ گۆڕانکارییە و چوارمیش پەیمان و بەلێنی ئێمە بە گەلی ئێرانە.
یەکێکی دیکە لە بەرنامەکانم نەهێشتنی هەژاری و دەوڵەمەند کردنەوەی خەڵکە.
هیچ کات دانوستانی پاڕانەوە سەرناکەوێت
زاکانی بە وتنی ئەوەی کە ڕستی ئەوەیە کە ئەو جۆرە دانوستانە پاڕانەوە، هیچکات سەرناکەوێت، جەختی کرد: ئێمە بەستێن بۆ هاتنەوەی ئێرانیانی دەرەوەی وڵات وەکوو پەیام هێنەرانی ئێران و وەکوو کەسانی خوێندەوارن خۆش دەکەین.
ڕێککەوتنی ناڤۆکی مامەڵەیەکی ناتەواو و کێشەدارە
زاکانی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: ئێمە بەدوای نەرم کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکین. ئەو رێککەوتنە ڕێککەوتنێکی ناتەواو و کێشەدارە و ئێستا سەرەی بیانییەکانە کە پێبەندی بەڵێنەکانیان بن.