پارێزگاری کوردستان وتی: کردنەوەی ڕێگای ئاسنی هەمەدان-سنە و پێوەند دانەوەی بە سنووری باشماخ و پارێزگای سلێمانی، بە شێوەی جیدی شوێنگیری دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا لە ڕەوتی سەردانی پارێزگاری سلێمانی لە ڕەوتی بەڕێوە چوونی پڕۆژەی ڕێگای ئاسنی هەمەدان – سنە، ڕایگەیاند: کارە سەرەتاییەکان بۆ پێوەند دانەوەی ڕێگای ئاسنی هەمەدان- سنە بۆ سنووری باشماخ لە وەزارەتی ڕێگاو شارسازی ئەنجام دراوە و لە ئەگەری هاوکاری و دروست بوونی بەستێنی ژێرخانەکان لە خاکی عێراق، ئەو ڕێگا ئاسنییە بە سلێمانی پێوەند دەدرێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی کردە سەر بەڵێنی بەرپرسانی عێراقی بۆ هەوڵدانیان لە بواری پێوەند دانەوەی ئەو ڕێگا ئاسنییە بۆ سلێمانی و زیادی کرد: پلان و ئامانجی ئێمە پێوەند دانەوەی ڕێگای ئاسنی هەمەدان- سنە بۆ سنووری باشماخ و پارێزگای سلێمانی و دەریای مەدیتەرانە کە بە دڵنیاییەوە لە گەشە ئابووری پارێزگا و ناوچەکە کاریگەری دەبێت.

مورادنیا ئاماژەی کردە سەر پێشکەوتنی 87 لەسەدی وێستگەی سنە و وتی: تا ئێستا بۆ ئەو پڕعژە گرینگە 12 هەزار ملیار خەرج کراوە و وادانراوە تا کۆتایی مانگی پووشپەڕ بە شێوەی سەرەتایی بکرێتەوە.