سەرۆکی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی مەهاباد لە گەیشتنی کورتەفیلمی دەرهێنەری لاوی مەهابادی بە فستیڤاڵی کورتەفیلمی ڕووسیا هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕەحیم بایزیدی لەم بارەوە وتی: کورتەفیلمی"هەدیە" لە دەرهێنەری ئاگری سوڵتانی دەرهێنەری لاوی مەهابادی، گەیشتە فستیڤاڵی کورتەفیلمی ڕووسیا.

ئاگری سوڵتانی دەرچووی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی مەهابادە و تا ئێستا دوو کورتەفیلمیشی لە کارنامەی هونەری خۆی هەیە و لە پازدەهەمین حەوتەی فیلم و وێنەی مەهاباد خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بۆ کورتەفیلمی "لەبە" وەرگرت.

بابەتی فیلمی هەدیە، گێڕانەوەی بووکەشووشەیەکە کە بۆ کەسێک پڕبایەخ و بۆ کەسێک بێ بایەخە. هەژار فەتحی، منارە چم چم، و کەویار ئاژینە ئەکتەر و جەلال مەجیدی وێنەهەڵگری فیلمەکەن.